پیاوێک دوو ژنی بە تێزاب سوتاند

لە ئیسفەهان دوو ژن بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لەلایەن هاوسەری یەکێکیانەوە بە تێزاب سووتێنران.


بە پێی هەواڵیکی ئاژانسی ئیسنا-ی ئێرانی، دوێنی دوو ژن لە شاری شاهین شار-ی سەر بە پارێزگای ئیسفەهان لە ئێران، لە لایەن هاوسەری یەکێکیانەوە تێزابیان بە سەردا کرا.

فەرەیدوون عابدینی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی سووتاوی ئیسفهان، ڕاگەیاندبووە: ئەم ڕووداوە لە 'شاهین شار' و بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ڕوویداوە.

هەروەها باسی لەوەش کردووە، کە ئەو دوو ژنە یەکێکیان ١٠% و ئەوی دیکە ١٥%ی ڕووخسارییان سووتاوە.

جێگای ئاماژەیە، بەکارهێنانی تێزاب لە ئێران خەریکە دەبێتە دیاردەیەک و ساڵانە چەندین کەس بە هۆی کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەبنە قوربانی، سیستمی دەسەڵاتیداریی پیاوانەی ئێران-یش، سزایەکی ئەوتۆی بکەرانی ئەو تاوانانە نادات.

س.ح