پەخشان زەنگەنە دەستیلەکارکێشایەوە

پەخشان زەنگەنە، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی حکومەتی هەرێم دەستیلەکارکێشایەوە و لە جێگاکەی د خانزاد ئەحمەد دەستبەکاربوو.


ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆست، له‌نێوان په‌خشان زه‌نگەنه‌ ئه‌مینداری گشتی پێشووی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی نوێی ئه‌نجومه‌نی سەر بە حکومەتی هەرێم به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ وته‌یه‌كدا په‌خشان زه‌نگەنه‌ هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ د. خانزاد خواست له‌م ئه‌ركه‌ نوێیه‌یدا و ئاماده‌یی خۆیشی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ سه‌رخستنی كارو چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌ن دووپاتكرده‌وه‌.

بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی ئەنجومەنەکە و سکرتێرەکەی، لە ئێستادا چوار لیژنە بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە پێکهاتووە کە پەیوەندی بە بەفیڕۆدانی پارەوە هەیە و پێدەچێت هەر ئەمەش وای لە زەنگەنە کردبێت لەژێر گوشاردا دەستبەرداری پۆستەکەی ببێت.

ش.ف