پەروانە سەلەحشوری: بەشداری ژنان لە یاریگاکان مافێکی ڕەوای ژنانە

پەروانە سەلەحشوری پەرلەمانتاری ئەنجومەنی ئیسلامی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی دا باسی لە ئەو ژنانە کردووە کە ڕوخسارێکی پیاوانە بۆ خۆیان دروست دەکەن و دەچنە ناویاریگاکان و دەڵێت: بەشداری ژنان لە یاریگاکان مافێکی ڕەوای ژنانە.


پەروانە سەلەحشوری نوێنەری خەڵکی تاران، لە ئەنجومەنی ئیسلامی ئێران، لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانیدا لە گەل ڕاگەیاندنێکی ناوخۆیی ئێران پشتیوانی خۆی بۆ ئەو ژنانە دەربڕیوە کە دەچنە ناو یاریگاکان بۆ سەیرکردنی یارییە وەرزشییەکان.

سەلەحشوری لە چاوپێکەوتنەکەی دا پشتیوانی لە ژنان کردووە و دەڵێت: هەمیشە ئەو پرسیارە دەکرێت کە جیاوازی لە نێوان ماف و ئەولەویەت هەیە؟، کامیان سەرەکی ترە؟، چوون بۆ ناو یاریگا مافە نەک ئەولەویەتە و ئەوە مافێکی مرۆیی ژنێکە و ئێمە خەریکین لە مافی مرۆڤ پشتیوانی دەکەین.

ئەو نوێنەرەی ئەنجومەنی ئیسلامی ئێران ئەوەشی وت: من داکۆکی لە مافی ئەو ژنانە دەکەم کە بە دروستکردنی ڕوخساری پیاوانەوە دەچنە ناو یاریگاکان، بۆ دەبێت لە ژن بوونی خۆیان دوور بکەونەوە تا بچنە ناو یاریگاکان، کەوایە دەبێت یەکەمجار ماف بدەین بە ژنان دواتر بڕۆین بە دوایی ئەولەویەت.

 ب.ش