پەیامنێرێکی ئاژانسی ژن نیوز ساڵێک و ٣مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا

مەلیکە ئایدن پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز، بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی'پڕوپاگەندەی ڕێکخستن لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان' سزای ساڵێک و ٣مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.


مەلیکە ئایدن پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی ژن نیوز مانگی شوبات کاتێک خەریکی ئامادەکردنی هەواڵێک بوو لە لە ئایدنێ و پاشان بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تۆمەتی ' بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی ڕێکخستنی' درایە پاڵ و دەستگیر کرا.

ئایدن و پارێزەرەکەی و چەندین ڕۆژنامەنووس ئامادەی دانیشتنی دادگاییەکە بوون.

شوکران ئۆزتورک پارێزەری مەلیکە لە دانیشتنی داداگا دەستنیشانی کرد، بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تاوان نییە، بۆیە داوای ئازادکردنی ئەو پەیامنێرەی کرد.

پاشان دادگا بەتۆمەتی ''ئەنجامدانی پڕوپاگەندەی ڕێکخستن'' ساڵێک و ٣مانگ سزای زیندانی بۆ مەلیکە ئایدن بڕییەوە.

ب.ش