پەیامێک لە لەیلا گوڤەنەوە بۆ ڕۆنیاس-ی کرماشان

لەیلا گوڤەن لە ٨٦مین ڕۆژی مانگرتنیدا و لە باکوری کوردستانەوە بە پەیامێکی دەنگیی، وەڵامی پەیامە نووسراوەکەی ڕۆنیاس، منداڵەکەی کرماشانی دایەوە.


لە چوارچێوەی مانگرتنى لەیلا گوڤەن، پشتگیریی ژن و منداڵ و گەورە و بچووک بەردەوامیی هەیە و ڕۆنیاسی هەشت ساڵان-یش لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی ڕابردوودا پەیامێکی بۆ لەیلا گوڤەن ناردبوو و لەیلا گوڤەنیش ئەمڕۆ بە پەیامێکی دەنگیی وەڵامی داوەتەوە و سوپاسی هەڵوێستی جوانی کردووە.

دەقی نامەکەی ڕۆنیاس و خوشکەکەی، ئارینا بۆ لەیلا گوڤەن بەم شێوەیەیە:

ڕۆنیاس نووسیویەتی: سڵاو و ڕێز هەڤاڵ لەیلا، من ناوم ڕۆنیاسە، خەڵکی شابادم لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، منیش دەمەوێت سەرۆک ئاپۆ ئازاد بکەم، بەڵام بە تەنیا ناتوانم و پێویستە هەمومان پێکەوە لەو پێناوەدا کار بکەین و شکست بە ئەردۆغان بێنین و تەواوی زیندانیان ئازاد بکەین.

بۆ ئازادیی سەرۆک ئاپۆ سەرهەڵدە، سەرهەڵدە، سەرهەڵدە


دواتر لەیلا گوڤەن بە پەیامێکی دەنگی وەڵامی ڕۆنیاسی داوەتەوە، کە بەم شێوەیەیە:

ڕۆنیاس، کچی جوان، منم لەیلا گوڤەن، چاوەکانت ماچ دەکەم و هەردەم بمێنێت، تۆ چەندە کچێکی جوانی.

من بۆ ئازادیی گەلەکەمان و داهاتووی مناڵەکانمان، با لە هەموو شوێنێک بە ڕووناکی و ئارامیی ژیانێکی ئازاد و باش بە دیبێت، هەر بۆیە منیش مانم گرتووە لە خواردن.

من بە قوربانی چاوە ڕەشەکانت بم و هیچ کات خەم مەخۆ، من باش دەبم و بەدڵنیاییەوە باش دەبم.

سڵاو و ڕێز بۆ تۆ و بنەماڵەت، سەرکەوتن گیانەکەم، ڕۆحەکەم.

ماوەى ٨٦ ڕۆژە، لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتارى هەدەپە و هاوسەرۆکى کەجەدە، دەستى بە مانگرتن کردووە دژى ئەو گۆشەگیریەى لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان- پەکەکە بەڕێوە دەچێت.


ک.ک