چەتەکانی داعش وێنەی ١٤ ژنیان بڵاوکردەوە کە ڕفاندوونیان

چەتەکانی داعش وێنەی ١٤ ژنیان بڵاوکردەوە کە لە پارێزگای سوەیدییەی سوریا ڕفێندراون.


بەگوێرەی هەواڵێکی ڕاشا تودەی ڕوسی، چەتەکانی داعش وێنەی ١٤ ژنیان بڵاوکردووەتەوە، کە ڕۆژی ٢٥ی تەمموز لە گوندی شەبەکی ڕۆژهەڵاتی سوەیدییە ڕفاندوویانن.

ڕۆژی چوارشەممە، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سوەیدییەی سوریا، تەقینەوەیەکیان ئەنجامدا، کە لە ئەنجامیدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس کوژران و دەیانی دیکەش برینداربون.

پاشان زیاتر لە ١٧ هاوڵاتی ڕفێندران، کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون، ئاژانسی هەاڵی ڕۆیتەرز ناسنامەی ئەو هاوڵاتییە ڕفێندراوانەی بڵاوکردبووەوە.

ئەمڕۆ چەتەکانی داعش وێنەی ١٤ لەو هاوڵاتییانەیان بڵاوکردەوە کە هەموویان ژنن.

س.ح