ئەمشەو لە پاڕکی دەروازە لە شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان – ڕژاک ٢٦هەمین ساڵیادی شەهید زیلان-ی بەرز ڕاگرت .
مەراسیمەکە بەبەشداری ژمارەیەکەی بەرچاو لە چالاکوانانی شارەکە بەڕێوەچوو دوای ڕێزلێنان لە شەهیدان و نامەی شەهید زیلان لەلایەن شادی سەمەد، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان خوێندرایەوە کە پێش شەهید بوونی نوسیبووی، تیایدا باس لەناسنامەی کوردبوون و ڕۆڵی ژن لە مێژوو هۆکارەکانی چالاکیەکەی دەکات.
هەر لە مەراسیمەکەدا بەگەڵ دروشمەکانی شەهید نامرن بەڵگە فیلمێک لەسەر ژیان و تیکۆشانی شەهید زیلان بۆ ئامادەبوان نمایش کرا.
زەینەب کناچی، ناسراو بە زیلان، ساڵی ١٩٧٢ له گوندی ئهلمالی سهر به شاری مهڵاتیای باکووری کوردستان لهدایکبووە، ساڵی ١٩٩٤ لهشاری ئهدهنه ڕێکخستەکانی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد دەناسێت و له ساڵی ١٩٩٥ بەشداری ڕیزهکانی گهریلا دەبێت.
ڕۆژی ٣٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦ دژی ئەو هێرشانەی دەکرانە سەنتەری شاری دێرسیم و لە وەڵامی ئەو هێرشەی کە لەو ساڵەدا لە دیمەشق بەئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو کرایە سەر شوێنی مانەوەی ڕێبەر ئۆجەلان، چالاکییهکی گیانبازیی له ڕێوڕەسمێکی سەربازیی سوپای تورکدا ئەنجامدا.
ها-غ