ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ژنانی حزبە ڕۆژهەڵاتییەکانیان بەسەرکردەوە

شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەردەوامن لە سەردانکردنی لایەنە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان و ئەمڕۆش لەگەڵ ژنانی حزبە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە.


لە چوارچێوەی سەردان و کۆبوونەوەکانیان لە باشوری کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە شارۆچکەی کۆیە، سەردانی ژنانی حزبی دیموکراتی کوردستان و ژنانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران-یان کرد.

شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سەرەتا لەگەڵ ژنانی حزبی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و دواتر سەردانی ژنانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران-یان کرد و لە سەر چەند بابەتێک گفتوگۆیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەندا گفتوگۆ لە سەر ڕەوشی ژنان بە گشتی و ڕەوشی ژنانی ڕۆژئاوا بە تایبەتی کرا، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی بەستنی سێیەمین کۆنفڕانسی نەتەوەیی ژن-ی کورد کرا و لای خۆشیانەوە ژنانی هەر دوو حزبی ڕۆژهەڵات هەڵوێستی خۆیان بە پشتیوانی کردن لەو کۆنفڕاسە دەربڕی و ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارییەکیان نیشاندا.

بڕیارە شاندی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەر لە چوارچێوەی سەردانەکانیان، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەک سەردانی ژنانی یەکگرتووی ئیسلامی بکەن لە شاری سلێمانی و واش بڕیارە سبەینێ کاتژمێر ٠٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ سیمینارێک لە هۆڵی تەوار بۆ باسکردنی سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوەیی ژن-ی کورد و قسەکردن لە سەر ژنانی ڕۆژئاوا بەڕێوەبچێت.

ک.س