ژنانی دەستڕەنگین بەرهەمەکانیان لە فرۆشگەیەکی ژناندا دەفرۆشن.. بە وێنە

فرۆشگەی وەقفی ژنانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور، بەرهەمەکانی ژنانی دەست ڕەنگینی کامپەکە نمایش دەکات بۆ فرۆشتن.


لە مێژووی کورد دا بەرهەمی ژنانی دەست ڕەنگین جێگای تایبەتی پێدراوە، ژنانی مەخموریش بە بەرهەمەکانیان ڕەنگ دەدەن بە ژیان و لەگەڵ ئەودا لە ڕووی داراییەوە هاوکاری ئەو ژنانە دەکەن کە پێویستیان پێیەتی.

سوودی فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە دەدرێت بە ژنانی نەخۆش یان ئەوانەی پێویستییان پێیەتی، بەهار سیدار، ژنێکی خەڵکی کامپەکە کە ئەو بەرهەمانە دەفرۆشێت و دەڵێت: ئەو فرۆشگەیە لەلایەن ژنانی گەنجەوە کراوەتەوە بۆ ئەوەی بەرهەمی دەستی ژنان نمایش بکات، فرۆشگەکەمان کردووەتەوە بۆ ئەوەی بەهای ئەو بەرهەمانە بپارێزین.

بەهار لە بارەی چۆنێتی فرۆشتنی ئەو بەرهەمانەشەوە وتی: بازنە، جانتا، سەرپۆش و هەندێک شتی دیکە لەو بەرهەمانەن کە ژنانی دەست ڕەنگین دروستیان دەکەن، ئەو فرۆشگەیە بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی کامپەکەوە دێن زۆر سەرنجڕاکێشە، بەشێک لەو بەرهەمانە بۆ دەروەی کامپەکە دەنێرین و لەوێ دفرۆشرێن.

بەهار وەک خۆی وتی، هەست بە شانازی دەکات کە بەرهەمی ژنان بەو شێوەیە نمایش دەکات و دەیانفرۆشێت

 

س.ح