ژنانی دەستڕەنگین پێشانگایەکی كاری ده‌ستیان كرده‌وه‌

به‌ دروشمی 'با هيوایه‌ك بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بگه‌ڕێنینه‌وه‌'، پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی بۆ ژماره‌یه‌ك گەنجی دەستڕەنگین لە کەلار كرایه‌وه‌ .


به‌یانی ئه‌مڕۆ، له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ژماره‌یه‌ك ژنی گەنج به‌ هاوكاری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی چالاكی لاوان، پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستییان کردەوە و داهاته‌كه‌شی بۆ نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌بێت.

پێشانگاكه‌‌ له‌ پاركی له‌یلا قاسم كرایه‌وه‌ و تێدا ١٧ ژنی گەنج به‌رهه‌مه‌ ده‌ستییه‌كانی خۆیان نمایشكرد، بڕیاره‌ داهاته‌كه‌ی بۆ تووشبوانی نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ بێت له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.

كردنه‌وه‌ی پێشانگاکە تا کاتژمێر ٠٦:٠٠ی ئێواره‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، کە کەرەستەکانی ناوی بریتین لە 'ده‌ستبه‌ن، ملوانكه‌، لفكه‌، ته‌زبیح، كلاو و تاسه‌ی كورده‌واری، پێداویستیه‌كانی ماڵ'.

س.ح