ژنانی شەنگال بانگی خاوەنداری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەن

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیان بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزارکرد و بانگی خاوەنداری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوایان کرد.


ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی، لێدوانێکی هاوبەشیان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خوێندەوە.

لە لێدوانەکەدا سەرەڕای شەرمەزارکردنی هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و بەڵێنیاندا کە تێکۆشانیان بەرفراوان بکەنەوە.

لە کۆتاییشدا بانگیان لە ژنان و گەنجانی ئێزدی و هەموو مرۆڤێکی خاوەن کەرامەت کرد کە هەستنە سەرپێی و خاوەنداری لە شەهیدان، سەرۆک ئاپۆ و هەبوونی خۆیان بکەن چونکە کات، کاتی لەناوبردنی داگیرکارییە. 

ک.س