ژنانی عەشیرەتە عەرەبەکان بۆ کاری هاوبەش کۆبوونەوە

ژنانی عەشیرەتە عەرەبەکانی ناوچەکانی ڕەقا، دێرەزۆر و منبج لە قەڵای جابەر لە شاری تەبقا بۆ ئەنجامدانی یەکەمین کاری هاوبەش کۆبوونەوە.


دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی ژنان لە ناوچەکانی ڕەقا، دێرەزۆر و منبج بە دروشمی "یەکمان گرت، سەرکەوتین، بەرخۆدان دەکەین تا بیپارێزین"، بۆ شەرمەزارکردنی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک، کۆبوونەوەی 'یەکەمین کاری هاوبەشی ژنان'ی عەشیرەتە عەرەبەکانیان بەڕێوەبرد.

بە دەیان ژن لە عەشیرەتەکان، نوێنەری عەشیرەتەکان، ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی ژنان، کۆمیتەکانی مەدەنی- سەربازی، پارتە سیاسییەکانی هەرێمەکە، نێردراوی ناوچەکانی دیکەی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.

کۆبوونەوەکە بە ئامانجی گفتۆگو لەسەر؛ گۆڕانکارییە گرنگەکانی پەیوەندیدار بە هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک و چالاککردنی ڕۆڵی ژنانی عەشیرەتەکانی عەرەب لە بواری سیاسی و کۆمەڵایەتی، وەستانەوە لە بەرامبەر هەڕەشەکان و هەروەها یەکرێزی پێکهات.

لە شوێنی کۆبوونەوەکە پانکارد کە لەسەریان نووسرابوو؛ "یەکمان گرت، سەرکەوتین، بەرخۆدان دەکەین تا بیپارێزین" و "بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتی، ژنان ئاستی تێکۆشانی خۆیان لە بەرامبەر شەڕ بەرز دەکەنەوە" بەرزکرابوونەوە.

ک.س