ژنانی عەفرین: عەفرین بەپێشەنگایەتیی ژنان ڕزگاردەبێت

کۆنگرەی ستار-ی کانتۆنی عەفرین، ئەو چالاکییەی کە بە دروشمی "یان عەفرین، یان عەفرین" دەستیپێکردبوو کۆتایی پێهێنا، لە کۆتایی چالاکییەکەدا جەخت لەسەر بەردەومیدان بە تێکۆشان کرایەوە، تا ڕزگارکردنی عەفرین و دەڵێن: عەفرین بە پێشەنگایەتیی ژنان ڕزگاردەبێت.


ئەمڕۆ، کۆتایی بە چالاکیی "یان عەفرین، یان عەفرین" هات، کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی ستار-ی کانتۆنی عەفرین لە گوندی ئاقیبێ-ی ناوچەی شێراوا دەستیپێکرابوو.

لە ناوچەی فافین و گوندەکانی، کامپی بەرخۆدان و ئەندامانی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەریی خۆسەری دیموکراتیی بەشدارییان لە چادری چالاکییەکەدا کرد.

لە چالاکیی ڕۆژی سێیەم و کۆتایی چالاکییەکەدا، دوای دەقەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان، وتاری ئەنجومەنی ناوچەی فافین، بەڕێوەبەریی کامپی بەرخۆدان، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، بەڕێوەبەریی خۆسەریی دیموکراتو ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین پێشکەشکران.

لە وتارەکاندا تیشکخرایە سەر بەرخۆدانی گەلی عەفرین لەبەرامبەر سوپای تورک و چەتەکانی و ئەوە خرایەڕوو، کە بەرخۆدانی سەردەم لە ئاستێکی بەرزرا بەردەوامە و گەلی عەفرینیش سوورن لەسەر گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

هەر لە وتارەکاندا، باس لە گرنگیی پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کرا، هەروەها داوا لە کۆمەڵگای نێودەڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرا، کە چیتر بێدەنگیی بشکێنن و ئەرکی خۆیان لەبەرامبەر پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین پێکبهێنن.

وتاری کۆتاییش لەلایەن فاتمە سلێمان، بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار پێشکەشکرا و وتی: ئێمە ڕێگانادەین ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک بۆ مانەوە لە عەفرین سەربگرن، بە ئیرادە و ڕێکخستنبوونی خۆمان، ژنانی عەفرین ڕزگاردەکەین، ئێمە بەردەوامدەبین و لە تێکۆشان ناوەستین تا ڕزگارکردنی عەفرین.

چالاکییەکە بە وتنەوەی دروشم و سڵاوکردن لە بەرخۆدانی سەردەم و ژنانی عەفرین کۆتاییهات.

ب.ل