ژنانی مەخمور بەشداریی پێشبڕکێی تۆپی پێ دەکەن

زنجیرە پێشبرکێکانی تۆپی پێی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی دەستیپێکردووە و حەوت تیمی ژنان و ١٨ تیمی کوڕان لەو زنجیرە پێشبرکێیانەدا بەشداری دەکەن.


تەڤگەری گەنجانی مەخمور و تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخمور لە ڕۆژی ١٤ی ئەیلولەوە زنجیرەپێشبڕکێی تۆپی پێیان بەناوی شەهید بروسک زەردەشت ڕێکخستووە، یارییەکان بەردەوامییان پێدەدرێت.

لەو زنجیرە پێشبرکێیانەدا حەوت تیمی تۆپی پێی ژنان، بۆ یەکەمین جار بەشدارییان کرد و ١٨ تیمی تۆپی پێی کوڕان-یش بەشدارن، دوێنێ تیمەکانی شەهید ئاخین و شەهید زیندان یارییان کرد، کە لە ئەنجامدا تیمی شەهید زیندان دوو بە هیچ بردییەوە.

هیلبین کیلیم، ئەندامی تەڤگەری ژنانی گەنجی مەخمور وتی: زنجیرەپێشبرکێکان بەناوی شەهید بروسک زەردەشت دەستیپێکردووە، ژنان لەو یارییانەدا حەوت تیمیان هەیە، یەکەم یاریشیان دوێنێ لەنێوان تیمەکانی شەهید ئاخین و شەهید زیندان دەستیپێکرد.

لە کۆتاییشدا هیوای سەرکەوتنی کرد بۆ هەموو تیمە بەشدارەکانی پێشبڕکێکان.

ش.ف