ژنانی مەخمور گۆشەگیرکردنی ئۆجالان شەرمەزار دەکەن

ژنانی کامپی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور، هێرشەکان و گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکەیان شەرمەزارکرد.


ئێوارەی دوێنێ کاتژمێر ٠٧:٠٠ لە ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدان لە کامپی پەنابەرانی مەخمور ژنان گردبوونەوە و گۆشەگیرکردنی ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان پەیامی کۆمەڵێن ژنێن کوردستان- کەژەکە، لەلایەن مامۆستا خوربەت ئیشلەکەوە خوێندرایەوە، لە پەیامی کەژەکە دا تیشک خرایە سەر گۆشەگیرکردنی قورسی ئۆجالان، هەروەها کاروخەباتی هاوڵاتیانی کورد لە کەمپەینی "بەخێر نەیەیت ئەردۆغان" لە ئەڵمانیای بەرزنرخاند.

پاشان ژنان لە کۆبوونەوەکەدا قسەیان کرد و گۆشەگیرکردنی ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

کۆبوونەوەکە بە وتنەوەی دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ - کەس ناتوانێت ڕۆژمان تاریک بکات"، کۆتایی پێهات.

س.ح