لەیاری پاڵەوانیەتییەکانی فوتساڵی جامی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ ژنان، یاریزانە کوردەکان ئاستێکی باڵایان پێشکەشکرد و ژنانی هەڵبژاردەی عێراق بوونە یەکەمی جامی ڕۆژئاوای ئاسیا.
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی فوتساڵی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ ژنان، کە یارییەکانی لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەچوو ژنانی هەڵبژاردەی عێراق شەوی ڕابردوو لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتیەکەدا ڕووبەڕووی سعودیە بوونەوە و توانیان یارییەکە لەبەرژەوەندیی خۆیان یەکلابکەنەوە.
هەڵبژاردەی فوتساڵی ژنانی عێراق، کە لەپێکهاتەکەیدا نۆ یاریزانی کورد بەشدارن، ئاستێکی بەرزیان پێشكەشکرد و توانیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی سعودیە ببەنەوە، بەو ئەنجامەش بۆ یەکەم جار جامی ڕۆژئاوای ئاسیایان بۆ عێراق بەدەستهێنا.
هەروەها شوخان نورەدین-یش کە خەڵکی شاری هەولێرە، بەدرێژایی پاڵەوانەتییەکە هەشت گۆڵی تۆمارکردووە بە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە هەڵبژێردرا.
ش.ف