ژنان کارە دەستییەکانی خۆیان نمایشکرد

دوای سێ مانگ ڕاهێنان بۆ فێربوونی کاری دەستی، ژنانی بەشداربووی خولێکی فێربوونی کاری دەستی کارە دەستییەکانی خۆیان لە پێشانگایەکدا نمایشکرد.


ئەمڕۆ لە شارەدێی ڕزگاری سەربە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، گروپی خانمانی دەست ڕەنگین دامەزراندنی خۆیان ڕاگەیاند و پێشانگایەکیان بۆ کارە دەستییەکانی خۆیان کردەوە و تا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.

لە پێشانگاکەدا، ۱٨ ژنی دەست ڕەنگین بەرهەمەکانیان نمایشکرد، کە لەماوەی سێ مانگدا سەرقاڵی دروستکردنی بوون و بریتی بوون لە، کڵاو، سەڵتە، ملوانکە، دەستبەن، ملوانکەی مێخەک و کراس و چەند پارچە کارێکی دیکەی کوردەواریی، نمایشکران.

س.ح