ژنێكی ٢٧ ساڵ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

لەشارۆچکەی کۆیە، به‌هۆكارێكی نادیار ژنێكی تەمەن ٢٧ ساڵ به‌چه‌كی تاپڕ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا، پۆلیس ده‌ستی به‌ لێكوڵینه‌وه‌ كردووه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ بۆ ئاشكراكردنی هۆكاره‌كه‌ی.


ئه‌مڕۆ له‌شارۆچكه‌ی كۆیه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر، ژنێك به‌ناوی به‌هار عه‌لی، له‌ دایكووی ساڵی ١٩٩٣ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

عه‌لی عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه‌، بۆ ڕۆژنیوز وتی: ئه‌و ژنه‌ی خۆی كوشتووه‌، خێزانداره‌ و له‌ماڵی باوكی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه، تا ئێستا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌ به‌چی هۆكارێك ئه‌و كاری كردووه‌، پەڕاوی لێكوڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

د.ع