ژنێك بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا

لە پارێزگای هەڵەبجە ژنێكی تەمەن 43 ساڵ سوتا و دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە لەبەر زۆری ڕێژەی سووتاوییەكەی گیانی لەدەستدا.


دوای ئەوەی ڕۆژی 8ی ئاب لە گوندی خێڵی حەمەی سەر بەشارەدێی خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە ژنێكی تەمەن 43 ساڵ سوتا، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەكەی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ڕائید بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: ئەو ژنە ناوی (ن،ع،م) تەمەن 43 ساڵ بووە و ژنی ماڵەوە بووە، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشكرای كرد، لە بنكەی پۆلیسی خورماڵ پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

د.ح