ژنێك بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا

لە شارۆچكەی سۆران، ژنێک کە دایکی سێ منداڵە بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتانەوە گیانی لە دەستدا.


درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شارۆچكەی  سۆران-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژنێک، کە دایکی سێ منداڵ بووە، بوسووتاویی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن و دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری هەولێر کراوە، بەڵام بەهۆی زۆریی ڕێژەی سوتانەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

هەتا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە، کە ئایا ئەو ژنە خۆی سووتاندووە یان سووتێندراوە و هۆکارەکەی چی بووە، بەڵام گوێرەی زانیارییەکان سووتانەکەی بەهۆی نەوتەوە بووە و لەلایەن پۆلیسەوە وتەی لێوەرگیراوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر ڕۆژنیوز پەیوەندیی ببە بەڕێوبەرایەتیی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژیی سۆران-ەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکە نەدرایەوە.

جێگای باسە ڕۆژی 2ی ئەم مانگەش لە شارەدێی سیدەكانی سەر بە شارۆچكەی سۆران، ژنێکی گەنج بریندار بوو، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران وتەی لێوەرگیراوە، وتویەتی، کە دەستکاریی چەکی باوکی کردووە و گولـلەی بەرکەوتووە.

ش.ف