ژنێك خۆی سوتان 

لە شارەدێی ڕزگاری ژنێك خۆی سوتاند، بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەكەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجێنسی سلێمانی كرا. 


ئەمڕۆ، لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، ژنێك خۆی سوتان، لەدایك بووی 1993 یە و دایكی سێ‌ منداڵە.

فریاد هیدایەت، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ژنان لەگەرمیان، ئەوەندەی بە ڕژنیوز گوت، پۆلیسی ڕزگاری پەراوی لێكوڵێنەوەی بۆڕووداوەكە كردووەتەوە و ئەوان لێكوڵینەوە دەكەن لەسەر ڕووداوەكە.

بە پێی ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، بە پێی بڕیاری دادوەر و بە مادەی 408 بڕگەی 31  لە یاسای سزادانی عێراقی، مێردی ژنەكە و زاوایەكیان لەسەر ئەو ڕووداوە بەندكراون.

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنیوز هۆكاری خۆسوتاندنی ئەو ژنە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی كێشە لەگەڵا هاوسەرەكەی.

د.ح