ژنێك لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خنكێنرا 

له ‌سنووری پارێزگای دهۆك، پیاوێك هاوسەرەکەی خۆی ‌خنكاند، دوای تاوانەکەوە لەلایەن پۆلیسەوە تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.


ئه‌مڕۆ، له‌ شارۆچكه‌ی زاخۆی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك، ژنێكی ته‌مه‌نی ٣٤ ساڵ "به‌ده‌ستی هاوسەرەکەی خنکێندرا".

دەربارەی ڕووداوەکە، هێمن سڵێمان، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، بە ڕۆژنیوزی وت، پیاوەکە دوای دەستگیرکردنی دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، کە هاوسەری خۆی خنكاندووه.

بەهۆی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە بکوژی ئەو ژنە، هێمن سڵێمان ئامادەنەبوو دەربارەی هۆکارەکەی هیچ زانیارییەک بخاتەڕوو، "لەئێستادا لە لێکۆڵینەوەدایە و بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە".

س.ح