ژنێکی تەمەن ٢٦ساڵ گیانی لەدەستدا

لەسنوری شارۆچکەی چەمچەمال، ژنێک بەهۆی دەستکاریکردنی چەکەوە، گولەیەک لەدەستی دەرچووە وبەرجەستەی کەوتووە و گیانی لەدەستداوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ،لەگوندی عەلی مەنسوور،لەسنوری شارۆچکەی چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، ژنێک بەناوی فەهیمە ئەحمەد مشەڕەف لەدایک بووی ساڵی ۱۹۹۳ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا.

ئەیوب حەمە،جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەمال، بۆڕۆژنیۆز وتی : تەرمی ژنێک بەکوژراوی هێنراوەتە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو، بەوتەی کەس و کاری، فیشەکی تاپر لەدەستی دەرچوو بەرجەستەی کەوتووە.

تەرمی ژنەکە بەمەبەستی پشکنین ڕەوانەی پزیشکی دادی لە سلێمانی کراوە.

ب.ش