ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە

تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە شارۆچکەی ڕەواندوز دۆزرایەوە، پؤلیسی شارۆچکەکەش دەڵێت: "ژنەکە کوژراوە و دەموچاوی شێوێندراوە".


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە شارۆچکەی ڕەواندوز، تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

لە بارەی ڕوداوەکەوە پۆلیسی ڕەواندوز ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی تەرمێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی ڕەواندوز، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە، تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵیان لەناو ماڵەکەدا دۆزیوەتەوە.

ڕاگەیەنراوەکەی پۆلیس ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکانی پۆلیسدا دەرکەوتووە کە "ئافرەتەکە کوژراوە و دەموچاوی شێوێنراوە"، بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتریش تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

ک.س