"ژنێکی تەمەن ٨٥ ساڵ خۆی سوتاند"

ژنێکی تەمەن ٨٥ ساڵی شارۆچکەی قەڵادزێ سووتا و گیانی لەدەستدا، بە وتەی پۆلیسی ڕاپەڕین"خۆی سوتاندووە".


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، "کاتژمێر ٣:١٥ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک بەناوی ( م . خ . ک ) لەدایک بووی ١٩٣٤، پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی شارۆچکەی قەڵادزێ، لە لایەن مەفرەزەکانی فریاکەوتنی پشدەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ".

ئەگەرچی پۆلیس ڕایدەگەیەنێت، کە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و هێشتا لێکۆڵینەوە بەردەوامە، بەڵام ڕایدەگەیەنێت"ئەو ژنە لە ماڵی خۆیاندا نەوتی کردووە بە جەستەی خۆیدا و خۆی سوتاندووە".

لەبارەی هۆکارەکەیشەوە ئاماژەی بە وتەی کەسوکارەکەی کردووە" بە وتەی کەسوکاری باری دەرونی ناجێگیر بووە".

ئەو ژنە تەمەن ٨٥ ساڵە، دایکی دوو کوڕ و سێ کچە.

 

ش.ف