ژنێکی دووگیان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

لە شاری کەرکوک ژنێکی دووگیان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.


شەوی ڕابردوو لە شاری کەرکوک ژنێکی دووگیان بەناوی مونتەها خالید، تەمەن ١٩ ساڵ، "لەلایەن هاوسەرەکەی خۆیەوە" کوژرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی کەرکوک، هاوسەری مونتەها ناوی (عەلی برهان یونس) تەمەن ٢٣ ساڵ، کە کارمەندی پۆلیس بووە لە فەوجی۲ـی سەر بە لیوای ٢٠ی فرقەی ٥ی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە، کە گوایە "لەکاتی پاککردنەوەی چەکەکەی بەهەڵە فیشەکـ دەرچووە و بەر هاوسەرەکەی کەوتووە".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە نەدراوە، کە بکوژەکە دەستگیرکراوە یان نا، بەڵام ڕاگەیەندراوە، لیکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

ش.ف