تەرمی ژنێکی سویدی بە مردووی لە هۆتێلێکی بەناوبانگی ئەستەمبوڵ دۆزرایەوە و پۆلیسیش ڕووداوەکەی بە گوماناوی تۆمارکردووە.
ڕۆژی ١٧ی کانوونی دووەم تەرمی ژنێکی بەڕەگەز سویدی لە پارکی ئۆتۆمبێلی هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەی ئیستەمبوڵ دۆزرایەوە و تەرمەکەی بەمەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.
هەرچەندە هەواڵەکە بە کردەیەکی خۆکوژی بڵاوکرایەوە، بەڵام پاش لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە، کەیسەکەی بە “مردنێکی گوماناوی” تۆمار کردووە.
ئەو ژنە ناوی “یاسمین مێرجی”یە و هاوڵاتی وڵاتی سویدە، بەمەبەستی گەشتکردن هاتووەتە تورکیا و لەو هۆتێلە پێنج ئەستێرەیەی تورکیا خۆی تۆمارکردووە، بەڵام لە پارکی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکاندا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
ها-ع