ژنێکی گەنج بە گولـلە کۆتایی بە ژیانی هات

لە کامپی کەبەرتوو ژنێکی گەنج بە گولـلە کۆتایی بە ژیانی هات و دەوترێت، کە "خۆی کوشتووە".


ئێوارەی دوێنێ ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵ بەناوی (عەیشان عەلی) لە کامپی کەبەرتوو لە سنووری شارۆچکەی سێمێل-ی پارێزگای دهۆک، بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی هات.

دەوترێت، کە عەیشان "بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە"، بەڵام هیچ زانیارییەک نییە، کە ئایا ئەو کێشەیە چییە بووتەهۆی خۆکوشتنی ئەو ژنە گەنجە.

عەیشان، خه‌ڵكی گوندی بارای باكوری چیای شنگاله‌ و دوای هیرشی چەتەاکنی داعش بۆسەر شەنگال لە ساڵی ٢٠١٤، لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەی کامپی کەبەرتوو بوون.

ش.ف