"ژنێکی گەنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا"

هەرچەندە زۆرینەی خۆکوشتنەکانی ژنان دەگەڕێنەوە بۆ فشارەکانی پیا و پیاوسالاری، بەڵام بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرابکرێت، ژنێکی گەنج، کە تەمەنی ١٦ ساڵە، دەوترێت "خۆی کوشتووە".


پیاوسالاری، سیاسەتەکانی دژە ژنی دەسەڵاتداریی ئێران، هۆکارێکن بۆ زیاتربوونی خۆکوژییەکانی ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دوێنێش ژنێکی دیکە لە شاری پیرانشار بووە قوربانی، کە بانگەشە دەکرێت "کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە ڕۆژنیوز دراوە، "کاتژمێر ١٨:٠٠، کچێکی خەڵکی شاری پیرانشار سەربە پارێزگای ئورمیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە".

ئەو گەنجە تەمەنی ١٦ ساڵ بووە ناوی 'ماعدە حەمزەپوڕ'ـە و لە ماڵی خۆیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هاتووە، بەڵام نازانرێت بە چ هۆکارێک ئەو کارەی کردووە.

س.ح