ژنێک بوو بە سەرۆک کۆماری ئەسیوبیا

پەرلەمانی ئەسیوبیا بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا ژنێکی وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژارد .


ئەمڕۆ پەرلەمانی ئەسیوبیا لە دانیشتنی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ساهلە وۆرک زەودە، کارمەندی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان و باڵیۆزی پێشووتری ئەو وڵاتە لە وڵاتانی دەرەوەی وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژارد.

بەپێ دەستووری بنەڕەتی ئەسیوبیا، سەرۆک کۆمار، وەک سەرۆکی وڵات پۆستيکی تەشریفاتیی کەم دەسەڵاتە و بەڕێوەبردنی کارەکان لە دەستی سەرۆکوەزیران وەک سەرۆکی دەوڵەت دایە.

ماوەیەک پێش ئێستا، ئەبیی ئەحمەد، سەرۆکوەزیرانی ئەسیوبیا، بە نیوەی پۆستە وزاریەکانی بە ژنان دا.

ش.ف