ژنێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

ژنێکی تەمەن ٥٠ ساڵانی ئاوارە، لە شارۆچکەی قەڵادزێ بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین، ئەمڕۆ لە شارۆچکەی قەڵادزێ-ی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، ژنێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

ژنەکە ناوی (ن.ع.م) بووە لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٨ بووە و ژنی ماڵەوە بووە، ئاوارەی وڵاتی سوریا بووە.

پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی، ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

ب.ل