ژنێک خنکا

 لە سنووری پارێزگای دهۆک، ژنێک دوای گەڕانەوەی لەنەخۆشخانە، لە ڕووباری خاپوور خنکا و دوای چوار کاتژمێر گەڕان تەرمەکەی دۆزرایەوە و دەرهێندرا.


ئەمڕۆ، لە سنووری شارۆچکەی زاخۆی سەر بەپارێزگای دهۆک، ژنێک لە ڕووباری خاپووردا  خنکا، بەگوێرەی زانیارییەکان ژنەکە ناوی (ز- ح - م)، تەمەنی ۳۰ ساڵە.

بێوار عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانی دهۆک، بۆ ڕۆژنیوز، وتی :  بە پێی وتەی کەس و کارەکەی، ئەو ژنە خۆی خۆی خستووەتە ڕووبارەکەوە.

د.ع