ژنێک سووتا

لە شارۆچکەی کەلار ژنێک سووتا و بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتانەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی عەلی جەمال قدووری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی ئەڵمانی شارۆچکەی کەلارەوە ژنێک براوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار، کە بەهۆی ئاگرەوە بەشێک لەجەستەی سوتاوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە، گوایە ژنە سووتاوەکە وتوویەتی"غازی پێدا تەقیوە و لەئەنجامدا سوتاوە" و سکاڵای دژی هیچ کەسێک نییە.

ئەوەش هاتووە:"دوای چارەسەری پێویست بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەکەیەوە ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی سلێمانی کرا".

 

ش.ف