ژنێک لەسەر یەکێک لە یارییەکانیی شاری یاری جەڵتەی دڵ لێیدا

لەسەر یەکێک لە یارییەکانی شاری یاری (هەپی پارک) لە شارۆچکەی زاخۆ، ژنێک جەڵتەی دڵ لێیدەدا و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.


شەوی ڕابردوو، ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵ، لەسەر یەکێک لە یارییەکانی شاری یاری ( هەپی پارک) لە شارۆچکەی زاخۆ، سەر بە پارێزگای دهۆک جەڵتەی دڵ لێیداوە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

نەخۆش خانەی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئەو ژنە پاش ئەوەی سواری یاری ( دۆڵاب لە هەوادا) بووە، جەڵتەی دڵ لێیداوە.

بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی زیاتر، بۆ ئەنجامدانی توێکاریی تەرمی ژنەکە ڕەوانەی مەیتخانەی زاخۆ کراوە.

د.ع