ژنێک لە کەرکوک بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا

ژنێک کە گوایە "خۆی سوتاندووە"، لە شاری کەرکوک بەهۆی زۆری سوتاویەکەیەوە گیانی لەدەستدا، لەسەر ڕووداوەکەش هاوسەرەکەی دەستگیرکراوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی کوردستان (فەیلەق)، ژنێک بەناوی (پ،س،م،/لەدایکبووی ۱۹۹٥) بەهۆی سوتاویەوە گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پژیشکی دادی کەرکوک کراوە.

سەرچاوەیەکی ڕۆژنیوز لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک وتی: بە وتەی هاوسەری ژنەکە، ئەو ژنە ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام مێردەکە دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.


ک.ک