ژنێک کەوتە بەر پەروانەی مۆلیدەیەک و گیانی لە دەستدا

لەگەڕەکێکی شاری دهۆک، ژنێک کەوتە بەر پەروانەی مۆلیدەیەک و گیانی لە دەستدا.


ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەرۆشکێی شاری دهۆک، ژنێک کەوتە بەر پەروانەی مۆلیده و لە ئەنجامدا گیانی لە دەستدا.

پەیامنێری ڕۆژنیوز ڕایگەیاند، کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ژنێک سەردانی هاوسەرەکەی کردووە لە شوێنی کارەکەی کە کرێکار بووە لە یەکێک لە مۆلیدەکانی گەڕەکی بەرۆشکێی شاری دهۆک، بەڵەم لەوێ لەچکی ژنەکە بەر پانکەی مۆلیدەکە کەوتووە و هەڵیپێچاوە و بەو هۆیەوە سەری برینداربووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری دهۆک ژنکە لە ڕێگادا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ک.س