ژنە سووتاوەکەی قەڵادزێ گیانی لە دەستدا

دوای دوو شەو مانەوەی لە نەخۆشخانە، ژنە سووتاوەکەی قەڵادزێ گیانی لەدەستدا.


دوای ئەوە، كاتژمێر٠٣:٣٠ خوله‌كی شه‌وی ٢٤ی ئەم مانگە، ژنێك به‌ناوی ( س . ع . م ) له‌دایك بووی ساڵی ١٩٨٦ پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتووی شارۆچکەی قه‌ڵادزێ لە گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین، له‌ گەماو بەڕێژەی ٨٠٪ سووتابوو، کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

(س.ع) کە پیشەی مامۆستا و دایكی سێ منداڵ بوو، له‌سه‌ر سكاڵای كه‌سوكارەکەی، دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ دەتگیرکردنی هاوسه‌رەکەی و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وە‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ڕۆژنیوز کەوتوون هاوسەری ئەو ژنە ویستویەتی ژنی دووەم بێنیت و پێشی ڕاگەیاندووە، کە دەبێت هەردووکتان لە یەک ماڵدا بژین، بۆیە گومان دەکرێت، وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر ئەو کارەی هاوسەرەکەیدا خۆی سوتاندبێت.

جێگای ئاماژەیە لەم هەفتەیەدا سێ ژن لەو سنوورە بە سووتان گیانیان لەدەستداوە.

 

ش.ف