ژنە شۆڕشگێڕەکەی فەلەستین سەردانی لەیلا گوڤەن-ی کرد

لەیلا خالد، ژنە تێکۆشەری فەلەستین و ئەندامی مەکتەب سیاسی بەرەی ڕزگاری گەلی فەلەستین، گەیشتە ئامەدی باکوری کوردستان و سەردانی لەیلا گوڤەن-ی کرد.


لەیلا خالد ئەندامی مەکتەب سیاسی بەرەی ڕزگاری گەلی فەلەستین، بۆ سەردانی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە کە ١٥٩ ڕۆژە لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە دەستی داوەتە مانگرتن لەخوارد بە شێوەی بێسنوور، گەیشتە شاری ئامەدی باکوری کوردستان و چووە ماڵەکەی لەیلا گوڤەن.

ئەوە لە کاتێکدایە، وێڕای خراپی تەندروستی، گوڤەن بەئیرادەوە دەڵێت، تا گەیشتن بە ئامانج بەردەوامیی بە بەرخۆدان دەدەم.

س.ح