که‌رکوک، شانۆیەک ئازارەکانی ژنان دەخاتەڕوو

شانۆگه‌ریی له‌ "چواره‌وه‌ بۆ گڵپه‌ی ئه‌به‌دی" له‌ شاری که‌رکوک نمایش کرا، شانۆکه‌ باسی لە ئازارەکانی ژنانی کوردستان کرد و‌ پێشکه‌ش‌ به‌ ڕۆحی سێوان قادر کرا.


دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شانوگه‌ری "له‌ چواره‌وه‌ بۆ کڵپه‌ی ئه‌به‌دی" له‌ هۆڵی ناوه‌ندی هونه‌ری و ڕۆشنبیری دیالۆگ لە کەرکوک نمایشکرا.

ناوه‌ڕۆکی شانۆکه‌ باسی له‌ ژنان کرد لەناو سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی و سیسته‌مه‌ کۆنەپارێزەکان، شانۆگه‌ره‌یه‌که‌ باسی له‌ چوار کچ کرد لەناو چوار دیوار‌، ئه‌و چوار دیواره‌ی که‌وا هه‌موو ژنان له‌ ناویدا به‌ندکراون و ئازادییان لێ زه‌وت کراوه‌، له‌و چوار دیواره‌دا ئه‌کشه‌نجه‌ ده‌درێن، هه‌روه‌ها ناوه‌ڕۆکی شانۆکه‌ باس له‌ چه‌ندین قۆناغ ده‌کات له‌وانه‌ قۆناغی پیاوسالاریی و دینیی و قۆناغی سه‌رمایه‌داریی.

له‌ کۆتایی شانۆکەدا‌ چوار خۆری ئازادیی هه‌ڵدێت، که‌ باس له‌ ژنانی ئازایخوازی کورد دەکەن، که‌ خۆی له‌ ژنانی گه‌ریلا و شه‌ڕڤان و پێشمه‌رگه‌دا دەبینێتەوە.

سێوان قادر ژنێکی دانیشتوی شارۆچکەی چەمچەماڵ بوو، تەمەنی ٢٣ ساڵ بوو دایکی سێ منداڵ بوو، ڕۆژی ١٦-١٢-٢٠١٨ لە لایەن "هاوسەرەکەیەوە" لەگەڵ سێ منداڵەکەی سوتێندران، هەر سێ منداڵەکە هەمان ڕۆژ گیانیان لەدەستدا، بەڵام سێوان دوای هەشت ڕۆژ و لە ٢٤-١٢-٢٠١٨ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا، ئەو ڕووداوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.


ک.ک