کوڕێک دایکی خۆی کوشت

بەهۆکارێکی نادیار لە کۆمەڵگەی مورتکە کوڕێک دایکی خۆی دەکوژێت.


ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ڕۆژنیوزی وت : وەک پۆلیس ئاگادار کراینەوە بە بوونی حاڵەتێکی کوشتن لە کۆمەڵگەی مورتکە، دوای لێکۆڵێنەوە دەرکەوت کە کوڕێک دایکی خۆی کوشتووە، کە خێزانێکی عەرەبن، دواتر هەڵمەتی گەڕانمان دەست پێکرد تاوانبارەکەمان دەستگیر کرد.

کۆمەڵگەی مورتکە دەکەوێتە سەر ڕێگای هەولێر-کەرکووک لە نزیک ناحیەی قوشتەپەی قەزای دەشتی هەولێر لەباکووری خۆرهەڵاتی هەولێر بە دووری بیست کیلۆمەتر هەڵکەوتووە.

 ب.ش