کچێکی تەمەن ١٦ساڵ گیانی لەدەستدا

وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کچێکی تەمەن ١٦ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.


شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاندووە: ڕۆژی ٢٧/٩/٢٠١٩ کاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئێوارە لەلایەن بنکەی پۆلیسی خەلیفانەوە ئاگادارکراینەوە بەبوونی تەرمی کچێک لە نەخۆشخانەی خەلیفان  بەناوی''ئ.ج.ق'' تەمەن ١٦ ساڵ.

شەماڵ دێواری ئاماژەی بەوەشکردووە، کچەکە فیشەکی بەرکەوتووەو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوەو تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سۆران کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وتەبێژی پۆلیسی سۆران'' دایکی کچەکە وتوویەتی خۆی فیشەکی لەخۆی داوە''.

ب.ش.