کچێکی ١٣ ساڵ بە دەمانچە کوژرا

لە خەلیفان کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ بە گولـلەی دەمانچە کوژرا.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی شەماڵ دیواری، وتەبێژی پۆلیسی شارۆچکەی سۆران، کاتژمێر ٨:٤٠ خولەکی شەوی ڕابردوو لەلایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆرانەوە ئاگادارکراونەتەوە بەبوونی تەرمی کچەخوێندکارێکی تەمەن ١٣ ساڵ بەناوی (ب ر ح )، کە دانیشتووی شارەدێی خەلیفان بووە.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، کچەکە بەهۆی بەرکەوتنی بە گولـلەی دەمانچە، گیانی لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە:"لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر تەرمەكەمان ڕەوانەی پزیشكی دادیی كردوە لوەنەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بەمەبەستی دیاریكردنی هۆكاری گیان لەدەست دانی دەستیش بەسەر چەكەكە دا گیراوە، لیكۆلێنەوە لەم كەیسە دەستیپێكردووە و لە زانیاریی زیاتر ئاگادارتان دەكەینەوە".

ش.ف