کچێکی ١٣ ساڵ بە پەت خنکا

لە شارۆچکەی کۆیە، کچێکی ١٣ ساڵ بە پەت خنکا، پۆلیسیش دەستی بەلێکوڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.


ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، کچێکی تەمەن ۱۳ ساڵان کۆتایی بەژیانی هات.

موقەدەم فەرمان، بەڕێوەبەری بەرەنگاربونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزان، لە پارێزگای هەوڵێر بۆ ڕۆژنیوز، وتی :"پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەکەیسی کچەکە، ڕەوانەی دادگای کۆیە کراوە، لێکوڵینەوەکان بەردەوامە و هیچ ئەنجامێکی کۆتایی دەرنەچووە".

بەپێی وتەی کەسوکاری کچەکە بۆ پۆلیس"کچەکە خۆی خنکاندووە".

ب.ش