کچێک بە فیشەک بریندار بوو

لە گوندی بنجار لە سنوری برادۆست، کچێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە فیشەک بریندار بوو، پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.


ئەمڕۆ لە گوندێکی سنوری دەڤەری برادۆست لە پارێزگای ھەولێر، کچێک بەھۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار بوو، پۆلیسی ناوچەکەش لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە دەکەن.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سیده‌کان ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە گوندی بنجار کچێکی ته‌من ٢٢ ساڵ بە سەختی بریندار بووە بە ناوی (ڤ -ا- س) پیشەی کچی ماڵەوە، بەڵام بەھۆی خراپیی باری تەندروستی، نەتوانرا وتەی کچەکە وەربگیرێت" .

پۆلیسی سیده‌کان باسی لەوەش کردوە: پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە، ئێستا کچەکە لەژێر چاودێری پزیشکدایە لە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران خەوێنراوە.

 

ک.ک