کۆمیتەی ژنانی کەلتوور و هونەری باشوور بڵاویکردەوە، مانگی گوڵان مانگی شەهیدان و داستانی قارەمانێتییە، شەهیدانی ئەم شۆڕشە بە خوێنی خۆیان ئەم مانگەیان ئاو داوە، دەشڵێن: لە ساڵیادی شەهادەتی شۆڕشگێڕ هۆزان مزگین و هەموو شەهیدانی شۆڕش بەڕێزەوە یادیان دەکەینەوە و ئەوان وایانکرد، کە ئەم مانگە لە کوردستاندا ببێتە بناغەی ژیانێکی نوێ.
ئەمڕۆ کۆمیتەی ژنانی کەلتوور و هونەری باشوور لە یادی شەهیدانی ١١ی ئایار هەریەک لە هۆزان مزگین، حەقی قەرار، محەمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: مانگی گوڵان مانگی شەهیدان و داستانی قارەمانێتییە، شەهیدانی ئەم شۆڕشە بە خوێنی خۆیان ئەم مانگەیان ئاو داوە و بە خوێنی ئەوان ژیانێکی نوێ دروستبووە، لە ساڵیادی شەهادەتی شۆڕشگێڕ هۆزان مزگێن و هەموو شەهیدانی شۆڕش بەڕێزەوە ناویان دەهێنین و یادیان دەکەینەوە، لە مێژووی تێکۆشانی ئێمەدا لەم مانگەدا قارەمانانی شەهید بۆ ئازادی قوربانی گەورەیان داوە، شەهادەتی شەهید هۆزان مزگێن، حەقی قەرار، محەمەد قەرەسونگور و ئیبراهیم بیلگین وایان کرد، کە ئەم مانگە لە کوردستاندا ببێتە بناغەی ژیانێکی نوێ.
ئەوەش هاتووە: لە ١١ی گوڵانی ساڵی ١٩٩٢دا هۆزان مزگێن لە قارەمانێتییەکی گەورەدا دوای شەڕکردنێکی زۆر شەهید دەبێت، لە بەرامبەر ڕاستییەتی مرۆڤ، کە لە چاندی خۆی، زمان و مێژووی خۆی، وڵاتی خۆی غەریب بووە، تێکۆشانی گەڕانەوە بۆ خودی خۆی و خاکی خۆی لەگەڵ چاندی خۆی یەکگرتن پیشان دەدات.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە: لەهەمانکاتدا هۆزان مزگێن بووە کەسایەتییەکی پێشەنگ و هونەرمەندێک، کە بۆ چاند و هونەری کۆن وەڵامی هەبووە و خاوەنداری کردووە، پابەندی ئازادیی و ناسنامەی ژنی بەرخۆدێری لە کەسایەتی خۆیدا پیشان داوە و تیایدا ژیاوە.
کۆمیتەی ژنانی کەلتوور و هونەری باشوور دەشڵێن: هۆزان مزگێن لە بەرامبەر لەناوبردنی چاند ڕاوەستانێکی مێژووییە، لەم ڕۆژگارەدا لە کوردستان لە هۆنراوە، گۆرانی، دەنگبێژییدا، نیشانەی هاوڕێ مزگێن هەیە، لە بەرامبەر داگیرکەران بە شەڕی خۆی هونەری ئافراند، بە هەزاران ژن بە ناوی مزگێن بەرەو ڕووی ئازادیی ڕۆیشتن و لە کەسایەتی هۆزان مزگێندا فەرمانداریی شەڕ و هونەری ئازادیی گەورە دەکەن.
کۆمیتەی ژنانی کەلتوور و هونەری باشوور سەرباری وەبیرهێنانەوە یادی شەهیدانی ١١ی گوڵان، داوا دەكات هەموو هونەرمەندانی ژنی باشووری کوردستان و ڕۆشنبیرانی ژن، ببنە دەنگ و نوێنەری کەلتووری ژیانێکی ئازاد، لە بەرامبەر هەموو هێرشە داگیرکارییەکان بە هونەری خۆیان تێبکۆشن، “چونکە هونەر بە تێکۆشان ڕازاوەتر دەبێت، بەو سۆزەی کە ئێمە دەیگۆڕینەوە، کە گۆڕانکاری ژیانێکی نوێ بەدیدەهێنێت، هەروەها بنەمای کۆمەڵایەتیبوون دادەمەزرێنێت.
ئ.م