کۆنگرەی ستار:هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر سەر نرخی شۆڕشی ژنە

کۆنگرەی ستار دەڵێت: ئەو نرخەی دەوڵەتی تورک هێرشی لە بەرانبەر دەکا نرخی شۆڕشی ژنە، بۆیە بانگەوازیی لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین کە بە پشتگیریی لە کەمپەینی "ژن ڕۆژئاوا دەپارێزێت" لە هەموو شوێنێک چالاکیی ئەنجام بدەن.


کۆنگرەی ستار لە بەیاننامەیەکدا بانگەوازییەکانی ئاڕاستەی ژنانی جیهان کرد، کە بەشداری کە بە ئەنجامدانی چالاکیی بەشداری کەمپەینی"ژن ڕۆژئاوا دەپارێزێت" ببن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:"دەوڵەتی تورک بە درێژایی ٤٦٠ کیلۆمەتر لە ناوبەری دێرک و گرێ سپی دا بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکە و تۆپخانەکانی درێژە بە هێرش دەدا و لە هەوڵدایە کە بەلابردنی دیواری سنوور لە چەند شوێن، چەتە ئاودیوی خاکی رۆژئاوا، باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بکا، ڕوون و ئاشکرایە کە مەبەستی پاکتاوی ئیتنیکی‌یە".

هەروەها، هاتووە:"ئەمە ئاشکرایە کە دەوڵەتی تورک لە دژی گەلانی خاوەن ناسنامە، کلتوورو باوەڕە جیاوازەکان کە لە سەر ئەم خاکە ژیان دەکەن، سیاسەتی نکۆڵی کردن و قڕکردن وکۆچبەرکردنی خستووەتە بواری جێبەجێکردن".

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "لە بەرانبەر ئەم هێرشە دژە مرۆییە کە دژی گەلانی کۆنی نیشتەجێی ئەم خاکە بەڕێوە دەچێت، گەلەکەمان لە سەر هێڵی ئازادی و بەرخۆدان هەتا کۆتایی بەردەوامن و لە تێکۆشان دان. چالاکیی چادری بەرخۆدان و پەرژینی مرۆیی کە چەند مانگە بەڕێوە دەچێ دەرخەری ئەم راستییەوە ئەمڕۆش چەکی خۆیان گرتوەتە دەست و بەرەو مەیدانەکان شەڕ هەنگاویان ناوە".

هەر لەو بەیاننامەیەدا، هاتووە:"ئەو نرخەی دەوڵەتی تورک هێرشی لە بەرانبەر دەکا نرخی شۆڕشی ژنە، ئەم نرخە بە ناوی مرۆڤایەتی و ژنان و لە ئەنجامی خوێنی هەزاران شەهید دروست بووە، بە هەزاران ژنی گەنج کە هێرشەکانی داعشیان تێکشکاند و شەهید بوون، دۆزی ئازادیان بۆ هاوڕێبازانی خۆیان جێهێشت و بۆ هەرێمی سوریا و هەموو ژنانی جیهان دوورگەیەکی ئازادیان ئافراند، ژنان لەم دوورگەی ئازادییە دا بۆ هەمیشە دەتوانن لە بوارەکانی فکر، جەستەو رۆحی دا خۆیان پێش بخەن".

ئەوەش هاتووە:"دەوڵەتی تورک هێرشی ئەم دوورگە ئازادەی ژنان دەکات و ئامانجی ئەوەی هەیە کە کۆمەڵگەی ئازاد بە پێشەنگایەتی ژنانی پێشکەوتوو لەناو ببات".

 کۆنگرەی ستار، بانگەوازیی لە هەموو ژنانی جیهان دەکات،"ئەم دوورگەی ئازادییە، کە بە نرخێکی زۆر گران بەدەست هاتووە بپارێزن و بە هەموو جیهان دا بڵاوی بکە، بە پشتگیری لە کەمپەینی "ژن ڕۆژئاوا دەپاریزێت" لە هەموو شوێن چالاکی ئەنجام بدەن".

هەروەها، هاتووە:"بانگەوازیی ئێمە بۆ سیاسەتمەداران، ڕێکخراوەکان و ئەو حکومەتانەیە، کە هێشتا لە بەرامبەر داگیرکاریی رادەوستن و هەڵوێستیان هەیە، کە بە چالاکیی و خۆڕاگریی، ناڕەزایەتی خۆیان نیشان بدەن".

ش.ف