کۆنگرەی ژنانی گەنجی ئەوروپا ئەنجامدرا

کۆنگرەی ژنانی گەنجی ئەوروپا، بە بەشداربوونی ژنانی گەنج لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، سویسرا و چەندین شاری دیکەی ئەوروپا لە شاری دارمستاد لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد.


کۆنگرەکە بە دروشمی" خۆت هەڵمەخەڵەتێنە! تێکۆشانی ئازادیی لە ڕێگای تۆوە تێدەپەڕێت" بەڕێوەدەچێت، لە هۆڵەکەدا وێنەی ژنانی شەهیدی تێکۆشانی ئازادیی هەڵواسراوە.

هاڤین گونەشەر، لەسەر ناوی تەژەکە-ئەوروپا و پارتی فێمێنستی ئەڵمان وتەی پێشکەشکرد و پاشان کۆنگرە بە هەڵبژاردنی دیوان بەردەوام بوو.

بڕیار وایە، کۆنگرە تا درەنگانی شەو بەردەوام بێت، ژنان گفتوگۆ بکەن لەسەر پڕۆژە و شێوازی کارکردنی داهاتوویان، لەپێناو چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە.

د.ع