کۆڕبەندی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستپێشخەری کۆنگرەی ستار و بەشداربوونی حەوت ڕێکخستنی تایبەتی ژنان، لە زانکۆی ڕۆژئاول لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد.
کۆنگرەی ستار بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و خستنەڕووی دەستکەوتەکانی ژنان لەو شۆڕشەدا، بە دروشمی “بە یەکگرتنی ژنان، دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین و گەشتریان دەکەین”، لە زانکۆی ڕۆژئاوای کوردستان لە شارى کۆبانێ کۆڕبەندی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد.
کۆڕبەندی ژنان بە بەشداری هەریەکە لە ڕێکخستنەکانی ژنان، ژنانی کۆمەڵەی زینۆبیا، کۆمەڵەی ژنانی سوریا، ئەنجومەنی ژنانی باکور، ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژنۆلۆژی، کۆنگرەی ستار، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دەستیپێکرد.
جێگەى ئاماژەیە، کۆڕبەندەکە لە چوار پانێڵی سەرەکی پێکدێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
ئ.م