کەرکوک، ژنێک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

لە شاری کەرکوک ژنێکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە ماڵی باوکیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا.


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی ئازادی شاری کەرکوک ژنێک ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ئازادیی لە شاری کەرکوک بە ڕۆژنیوزی وت: ئەو ژنە پێش ماوەیەک لەگەڵ هاوسەرەکەیدا کێشە کەوتووەتە نێوانیانەوە، ئەمڕۆ لە دادگا جیابوونەتەوە، کە گەڕاوەتەوە لە حەوشەکەی ماڵی باوکیدا ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

د.ع