KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 29, 2023
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

 کەژار داوای دروستکردنی بەرەی یەکگرتوو لە چین و توێژە جیاوازەکانی ئێران دەکات

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
22/01/2023 - 4:26:00 pm
لەناو ژن ‌
0 0
A A
کەژار: ڕێبەر ئاپۆ بووە مژدەی ئازادی مرۆڤایەتی
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

کەژار بە فەرمی پشتیوانی خۆی بۆ ناڕەزایەتیەکانی ئێران دوپاتکردەوە و ڕایگەیاند، بە بڕوابوونمان بە یەکگرتوویی هێزی گەلان و بە تایبەتی ژنان تێکۆشان بەگۆڕتر دەکەین، داواش لە چین و توێژە جیاوازەکانی ئێران دەکات بەرەیەکی یەکگرتوو پێکبهێنن.

دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) لەبارەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی خۆراگری خەڵک و لە سێدارەدانەکانی ئێران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای ڕاگەیەندراوەکەدا کەژار دەڵێت: شۆڕشی «ژن ژیان ئازادی» ماوەی زیاتر لە چوار مانگە بەردەوامی هەیە، ئەم شۆڕشە بە دونیای دەسەلمێنێت کە چەندە شۆڕشێکی خاوەن تایبەتمەندی بیردۆزیە، ئەوەندەش خاوەن تایبەتمەندی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کەلتووری و فرە رەنگیە. ئەم شۆڕشە بە هەموو دونیای ڕاگەیاند کە لە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی و قوڵ دەگەڕێت. بە پێشانگایەتی ڕادیکاڵی ژنان، لاوان و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.

رەخنەی لە سیستمی حوکمڕانی ئێران گرتووە و دەڵێت “ڕژێمی وەلایەتی موتڵەقی فەقیە لە کارنامەی رەشی ٤٤ ساڵەی خۆیدا، بە دڕندانەترین شێواز ئەمەی لە سەر کۆمەڵگا و بەر لەویش لە سەر کەسایەتی ژن سەپاندوە . گەورەترین تایبەتمەندی ئەم شۆڕشە داخستنی هەموو ئەو درزە مەزهەبی، نەتەوەیی و زایەندیانە بوو کە دەوڵەت وەکو ئەهرۆمی فشار و گەرەنتی هەبوونی خۆی لە بەرامبەر کۆمەڵگا بە کاری دە‌هێنا. لە هەمان کات و لەبەرامبەری ئەوەش، گەورەترین درز لە نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگا دروست بوو. کە ئەمەش دەتوانین وەکو دەستکەوتێکی گەورەی ئەم شۆڕشە لەبەرچاو بگرین”.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: شورشی ژن ژیان ئازادی بوو بە دەرگای دەربازبوون لە سیاسەتی دەوڵەت-نەتەوە، دەلاقەیەک بوو کە کۆمەڵگا جارێکی دیکە هێزی خۆی ببینێتەوە، ئەم دەروازەیە نە تەنیا لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ، بەڵکو بوو بە ئاسۆیەک لە رۆژهەڵاتی ناوین دا.

دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان  باسی لەوەسکردووە: گەلانی ئێران بە تایبەت، هێزە دینامیکەکانی شۆڕش پێویستە باش بزانن کە شۆرشی ژن ژیان ئازادی، شۆڕشێکی زییهنیە و هۆشیاریەکی زیهنی لە گەڵ خۆی هێنایە ئاراوە. بەم شۆڕشە پێویستە ژنان جارێکی دیکە بگەنەوە  ئەو گۆڕەپانانەی کە بە ساڵانە لێیان زەوت کراوە.

کەژار ڕاشیگەیاندووە: ئەوەی کە دیارە و سەلمێندراوە، بارودۆخی کۆمەڵگا و بە تایبەتی ژنان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە بۆ چوار مانگ لەمەو بەر و هەر چرکە بەرەو پێش ترهەنگاو هەڵئەگرن.

بەبیری هێناوەتەوە ئەوان وەک کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان “هیچکات چاومان لە زوڵم و ستەمەکانی ڕژێمی وەلایەتی فەقیە نەگرتوە و ناگرین و بە خوێندنەوەی سیاسەتەکانی دەوڵەت-نەتەوە، کە بە سەر کۆمەڵگا و بە تایبەت ژنان ئەیسەپێنێت، ڕوومان لە بەرفراوان کردنی بەرەی دیموکراتیک کردووە”.

ئاسکرآسیکردووە “بە بڕوابوونمان بە یەکگرتوویی هێزی گەلان و بە تایبەتی ژنان تێکۆشان بەگۆڕتر دەکەین. لەم قۆناغە هەستیارە کە هەموومان دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەبینین و هێزی لێ وەردەگرین، بانگمان لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، لە نەتەوەکانی بەلووچ، کورد، عەرەب، ئازەری، فارس و تەواوی پێکهاتەکان، هەروەها ژنان، لاوان و بە تایبەتی دایکانی شەهیدان هەیە کە بە یەکڕیزی و یەکدەنگی زۆرتر لە پێکهێنانی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازاد بەشدار بین”.

داوای ئەوەشی کردووە “هەموو وزەمان ببەخشین بە دروست کردنی بەرەی یەکگرتوو (خاوەن پیشەو بازاڕییەکان، مامۆستا، دکتۆر، پارێزەر، ماموستای ئایینی، هونەرمەند، وەرزشکارو…..) و بەم جۆرە بەرەو بونیادنانی کۆمەڵگایەک هەنگاو بنێین کە بتوانێ پشت بە هێزی جەوهەری خۆی ببەستێ و بڕوامان بەوە هەبێ هێڵی سێهەم کە هاوکات هێزی گەلان بۆ خۆیانە سەرکەوتووترین مۆدێلە لە پێکهێنانی سیاسەتی دیموکراتیک دا”.

 ها-ع

دواتر

پژاک ڕاگەیەندراوێکى بەبۆنەى ٧٧ ساڵەى دامەزراندنى کۆماری کوردستان بڵاوکردەوە

پێشتر

 فەرماندەی قەسەدە لە بارەی ڕووداوەکەی حەلەب رەخنە لە دیموشق دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار

“دەنگی كوێستان، دەنگی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییە”

“دەنگی كوێستان، دەنگی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادییە”

27 كانونی دووه‌م 2023
ئەقڵیەتی پیاوسالاری وای کردووە ژنان لە پرسە سیاسییەکاندا پەراوێزبخرێن

ئەقڵیەتی پیاوسالاری وای کردووە ژنان لە پرسە سیاسییەکاندا پەراوێزبخرێن

26 كانونی دووه‌م 2023

 ژن لە ترۆپکی سەرکردایەتی و ڕابەرایەتییدا

تاوانبارانی دەستدرێژی بۆسەر منداڵ “دەخەسێندرێن”

مامۆستایەکی ژن ناچاری خۆسوتاندن کرا و گیانی لەدەستدا

کەژاڵ نوری بەرهەمێک بۆ گەریلاکانی ئازادیی دەنووسێت

پێشتر
مەزڵوم عەبدی: هەڵهاتووەکانی زیندانی غوێرانمان دەستگیرکردەوە

 فەرماندەی قەسەدە لە بارەی ڕووداوەکەی حەلەب رەخنە لە دیموشق دەگرێت

زۆرترین خوێندراو

تارا حسێن: دەستگیركردنی مامۆستا سەلام پرسێكی سیاسییە و بنەمای یاسایی نییە

تارا حسێن: دەستگیركردنی مامۆستا سەلام پرسێكی سیاسییە و بنەمای یاسایی نییە

28 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستا سەلام، هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادیی ڕایگەیاند، دەستگیركردنی مامۆستا سەلام بە هەموو پێوانێك بڕیارێكی سیاسییە و...

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی تێدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی مامۆستا سەلام دەگێڕێتەوە

28 كانونی دووه‌م 2023

شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی تیدابوو چیرۆکی دەستگیرکردنی سەلام عەبدوڵا لە بازگەی دروەکۆتر دەگێڕێتەوە و ئاشکرای دەکات، ئۆتۆمبێلەکەی...

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدی بڵاوكردەوە

28 كانونی دووه‌م 2023

هێزەکانی پاراستنی گەل –هەپەگە، ناسنامەی چوار گەریلای ئاشکرا کرد، کە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە گۆڕەپانی بەرخودانی گردی هەکاری شەهیدبوون....

دەمیرتاش لەبارەی هێرشە تیرۆریستیەکەی پاریس داوایەک لە فەڕەنسا دەکات

دەمیرتاش: حکومەتی تورک پلانی هەیە بەر لە هەڵبژاردن هێرش بکاتە سەر کۆبانی

28 كانونی دووه‌م 2023

هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە ئاشکرای دەکات حکومەتی تورک ئامادەکاری دەکات پێش هەڵبژاردنی تورکیا هێرش بکاتە سەر کۆبانێ، ئەوەش گەورەترین تاقیکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی...

گوندی بێخاڵ بۆ حكومەت بووەتە بەرەكەت و دانیشتوانەکەشى بێ بەشن لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى

گوندی بێخاڵ بۆ حكومەت بووەتە بەرەكەت و دانیشتوانەکەشى بێ بەشن لە پڕۆژەى خزمەتگوزارى

28 كانونی دووه‌م 2023

ڕۆژنیوز- ڕواندز هەرچەندە هاوینەهەواری بێخاڵ بەهۆی ئەو ناوبانگەی هەیەتی، لەڕووى گەشتیارییەوە و ساڵانە ملیۆنان دینار داهاتی گەشتیاری لێ وەدەست دێت،...

هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی ماڵی مامۆستا سەلامیان کرد

هاوڵاتیان بۆ دەربڕینی پشتیوانی سەردانی ماڵی مامۆستا سەلامیان کرد

28 كانونی دووه‌م 2023

بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە هاوسەرۆكی تەڤگەری ئازادی كە دوو ڕۆژە لەلایەن ئاسایشى ڕانیەوە دەستگیركراوە، کۆمەڵێک لە توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان،...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke